بە شێوەیەکى کاتی

گەشتەکانى عێراق بۆ دوبەى راگیران

964+

وریا فەتاح

هێڵى ئاسمانى عێراق، راگرتنى سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ دوبەى راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشێوەیەکى کاتى سەرجەم گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانى هێڵى ئاسمانى عێراق بۆ فڕۆکەخانەى دوبەى رادەگرێت، بە پێچەوانەشەوە.

هۆکارى وەستانى گەشتەکان بەهۆى خراپى رەوشى کەشوهەواى دوبەیە کە با و بارانێکى بەخوڕ شارەکەى گرتووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، یارییەکەى دوێنێى عەینى ئیماراتى و هیلالى سعودى لە چامپیۆنسلیگى ئاسیا، بەهۆى رەوشى کەشوهەوا، بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە دواخرا.

ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى له‌ سلێمانى باڵنده‌ خۆی پێدا كێشابو...

ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى له‌ سلێمانى باڵنده‌ خۆی پێدا كێشابوو چاككرایه‌وه‌