باران باسی نەماوە

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

964+

توانا نەقی

بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە چاو دوێنێدا دوو پلەیەک بەرزتر دەبنەوە.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، کەشەکە بەگشتی جێگیرە و هەور و باران لە گۆرێ نییە، سەبارەت بە سبەینێش بەهەمان شێوە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ناوەستێت و زیاتر جەوەکە گەرم دەکات بە جۆرێک لە گەرمیان نزیک دەبیەوە لە 40 پلە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 17.4.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 32
سلێمانی : 29
دهۆک : 30
زاخۆ : 31
هەڵەبجە : 30
کەرکوک : 35
سۆران : 29
حاجی ئۆمەران : 20
گەرمیان : 37