چیرۆکەکە چى بەسەرهات؟
ساڵى پار کێلى قەبرى دایک و باوکى لە گۆڕستانى ئەنفال هەڵگرتەوە
964+
ئاکام غەفور- سۆران
دواى ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر هەڵگرتنەوەى کێلى قەبرى دایک و باوکى لە گۆڕستانى ئەنفال، کەسوکارەکەى ئەنفال دەڵێت، لەو کارەى پەشیمان نیە.
هێرش جەبار، ئەو کەسەی ساڵی پار لە یادی کیمیابارانی بالیسان کێلی قەبری دایک و باوکی لە گۆڕستانى ئەنفاڵ هەڵگرتەوە و بردییەوە بۆ ماڵەوە، دواى ساڵێک بەسەر ئەو رووداوەدا قسەى بۆ 964 کردووە، وێڕاى ئەوەى پەشمان نیە لەو کارەى، دەشڵێت: ئەوەى کردوومە بۆ داواکارى تایبەتى نەبووە، ناڕەزایەتییم بووە لەسەر دۆخى کەسوکارى ئەنفال و مافى خەڵک.
ئەو تائێستا کێلەکەى نەگەڕاندووەتەوە بۆ گۆڕستان و وەک خۆى دەڵێت، هیچ بەرپرسێکیش ئەو بابەتەى بۆ گرنگ نەبووە.
هێرش جەبار، کێلەکەى لە ژوورێکى ماڵەکەیان داناوە و وتى،”بە بینینى هەموو رۆژێک ئازارى لە دەستدانى دایک و باوکم دەبینم”.
ساڵى پار لە یادى مەراسیمى ئەنفالى بالیساندا، هێرش جەبار کێلى دایک و باوکى هەڵگرت و داى بە کۆڵیدا و بردییەوە بۆ ماڵەوە ئەوەش دەنگدانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح