ئه‌مڕۆ گوڵ چێندران و سبه‌ینێش نه‌مام

له‌ناحیه‌ى رزگارى ئاماده‌كارى بۆ ساڵیادی ئه‌نفال كراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌ك ئامادەکارییه‌ك بۆ ساڵیادى ئه‌نفال كه‌ سبه‌ى ده‌ستنیشان كراوه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریی سه‌ر به‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان، به‌ چاندنى گوڵى جۆراوجۆر و زیادكردنى سه‌وزایی له‌ چه‌ند شوێنێكی ناحیه‌كه‌ ئاماده‌كارى كردووه‌.

ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگارى به‌ 964ـى وت، وه‌كو شاره‌وانى ئاماده‌كارییان بۆ پێشوازى له‌ میوانانى ساڵیاده‌كه‌ كردووه‌ و له‌رێگه‌ى بەشى باخچەكان و ئامێرەکان، گوڵ و نه‌مامى جۆراوجۆریان چاندووه‌.

وتیشی “سبه‌ینێ 182 نه‌مام كه‌ زۆربه‌یان له‌ جۆرى ئاكاسیان ئاماده‌كراون له‌ پاركى رزگارى وه‌ك ره‌مزێك بۆ 182 هه‌زار ئه‌نفالكراو، ده‌چێنین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خاوه‌نى كۆمپانیایه‌ك بۆ سبه‌ینێ هه‌زار نه‌مامى جیاواز ئاماده‌ ده‌كات بۆ چاندن.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نجى ناحیه‌ى رزگارى هۆشدارییان دابێت، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌رپرسانى هه‌رێم سبه‌ینێ له‌م ساڵیاده‌ به‌شدارى بكه‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ر مه‌زارى ئه‌نفالكراون له‌ناحیه‌ى رزگارى به‌ڕێوه‌بچێت.

سبه‌ى له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن رێز له‌ قوربانیانى ئ...

سبه‌ى له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن رێز له‌ قوربانیانى ئه‌نفال ده‌گیرێت