باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی - وێنە: 964
بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی
سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دەکەونە کار
964+
فەهمی نەبی
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، لەبەیانی رۆژی یەکشەممەوە هەموو تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل (بەڕاد) کراوە دەبن و شۆفیران سەرپشکن لەکام یەک لەو تاقیگانە پشكنین دەکەن.
بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، هەر سێ تاقیگەی (تاسڵووجە، ناوچەی پیشەسازی و تانجەرۆ) بۆ پشکنینی بەڕاد کراوە دەبن و شۆفێران لەهەریەک لەو تاقیگانە سەرپشک دەبن پشکنین بکەن.
پشکنینی بەڕاد، پرۆسەی پشکنینی ئۆتۆمبێلە مەرجە لەلایەن لیژنەیەکی هاتوچۆوە ئەنجامبدرێت، ئەم پشکنینە بۆ زانینی هاوتابوونی ژمارەی لاشەی ئۆتۆمبێلە لەگەڵ ئەو ژمارەیەی ئۆتۆمبێلەکە هەڵگریەتی.
بەگوێرەی راگەیەنراوی هاتوچۆی سلێمانی، سەبارەت بە پشکنینی ئۆتۆمبێلە لێدراوەکان، لیژنەکانیان لە تاسڵووجە لە تێرمیناڵی نوێ دەستبەکارن.