سودانی به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێكه‌وت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13.4.2024، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەغدای پایتەختی جێهێشت و بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت.
نووسینگەی سودانی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەغدای جێهێشت و بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێکەوت، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت و پەرلەمانی و نوێنەرانی کەرتی تایبەت”.
ئاماژەیان بەوەش کرد، ئەو سەردانە فەرمییە لەسەر بانگهێشتی جۆزێف بایدن، سەرۆکی ئەمریکایه و بڕیاره دووشه‌ممه 15ی ئه‌م مانگه له كۆشكی سپی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌بێت.
سه‌رچاوەیەکی حکومەتی عێراق بۆ تۆڕی 964 دووپاتی ئەوەی کردەوە، سودانی کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان ئەنجام دەدات، هەروەها بەرپرسانی بانکی عێراقیش یاوەری شانده‌كه‌ی دەبن.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو خاوەن بانکە عێراقییانەی ڤیزای ئەمریکایان وەرگرتووە هیوادارن سزاکانی سەر بانکە عێراقییەکان هەڵبوەشێنرێنەوە یان سزاکان سووک بکرێن، پێشبینیش دەکەن کاتێک بەشداری کۆبوونەوەیەک دەکەن لە بارەگای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، شتێک لەوبارەیەوە ببیستن.
به‌شێكی دیكه‌ی رۆژه‌ڤی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا، پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه له عێراق، كه فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی دروست كردووه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌ربكات، پێده‌چێت له‌م سه‌ردانه‌دا دیزاینی بڕیارێكی نوێ یان رێككه‌وتنێكی نوێ له‌مباره‌یه‌وه بكرێت.