لەناوچەی شێخ بزێنی
درەنگانی شەوی رابردوو سێ شوانکارە بەرچەقۆ دران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گوندی مەرزیخەی سەر بە ناوچەی شێخ بزێنی لە ناحیەی شوان، سێ شوانکارە لەگەڵ سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک دەبێتە دەمەقاڵێیان، هەر سێ شوانەکە بریندار کران.
سەرچاوەیەکی ئێشکگر لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی بە 964ـی وت، سێ شوانکارە بەبرینداری هێنراون بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، باری تەندروستیان جێگیرە و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە.
ئەو سەرچاوەیە سەبارەت بە رووداوەکە دەڵێت، سێ شوانکارە لەکاتی گواستنەوەی مەڕ و ماڵاتەکانیان لەشەقامێکی ئەو سنورە لەگەڵ سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلێك کە هاتوەتە سەر رێگایان بووە بە شەڕە چەقۆیان هەر سێ شوانکارەکە بریندارکراون.