لە گەرمیان
دوای تەقینەوەی مین بە منداڵێکی شوانکارە دەرکەوت ئەو شوێنە کێڵگەی مینە
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەی تەقینەوەی مین گیانی لە منداڵێکی شوانکارەی گەرمیان سەندەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە تیمى روپێوى کێڵگە مینەکان چوونەتە شوێنەکە و بۆیان دەرکەوتووە ئەو شوێنە کێڵگەی مینە.
نیوەڕۆی رۆژی 23.1.2024 لە نزیک گوندی عەلی میر منداڵێکی شوانکارەت تەمەن 10 ساڵە لەگەڵ باوکی سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵ بوون، مینێک بە منداڵەکە تەقیەوە و هەر ئەو کاتە گیانیلەدەستدا.
منداڵێکی شوانکارە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیلەدەستدا
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین-گەرمیان بڵاوىکردووەتەوە، دواى لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە، ئەو شوێنەى رەهێڵ رێبینى تێیدا بەهۆى تەقینى مینەوە گیانىلەدەستداوە، بۆیان دەرکەوتووە کێڵگەى مینە.
بەڕێوەبەرایەتى مینى گەرمیان داوا لە هاوڵاتیانى گوندى عەلى میر دەکات، بە هیچ شێوەیەک ئەو ناوچەیە بەکارنەهێنن، چونکە مەترسیدارە، ئەوەش بۆ ئەوەی رووداوی نەخوازراوی هاوشێوەی لێ نەکەوێتەوە.