حاسڵاتی ئێوارە
ئیسرائیل بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج و ئەمریکاش بێ ئاگایە
+964
ژووری هەواڵ
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل، به‌رپرسێكی رۆژئاوایی ئاشكرای كردووه، ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ئه‌گه‌ر ئێران وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه بداته‌وه، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كرایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئیسرائیل هیچ زانیارییه‌كی به ئه‌مریكا نه‌داوه، له باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشكردنی بۆ سه‌ربێ شاری ره‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌زه.
لەلایەن ژماریەک چەکدارەوە هێرشکراوەتە سەردوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە سیستان و بەلوجستانی ئێران و پێنج پۆلیس کوژراون و دانەیەکیش بریندارە.
هێرشەکە ئەم ئێوارە روویداوە و لەلایەن گروپی چەکداری (جەیش عەدل) بووه، کە بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.
رێكخراوی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنی بۆ سه‌ر یاریگه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا كردووه و راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و و سبه‌ی شه‌و رێوشوێنی ئاسایش له یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا زۆر زیاتر ده‌كرێت.
جارێكی دیكه په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل به‌هۆی شه‌ڕی غه‌زه‌وه تێكچوو، له ئه‌مڕۆشه‌وه هه‌ردوو وڵات چه‌ندین كۆت و به‌ند و رێوشوێن به‌رامبه‌ر كه‌لوپه‌ل و كاڵای یه‌كتر ده‌گرنه‌به‌ر.
سوپای ئەمریکا ئه‌مڕۆ سێشەممە رایگەیاند کە چەک و تەقەمەنی سووک و زه‌خیره ده‌داته سوپای ئۆكراینیا، ئه‌و چه‌كانه‌ش هی ئێرانن و له كاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ چه‌كدارانی حوسی له یه‌مه‌ن، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.