شەو مانەوە قەدەغەکرا

چاودێر بۆ گۆمى فێڵاو دانرا

964+

وریا فەتاح

لە پێناو پاکڕاگرتنى ناوچەکە دوو کەس وەک چاودێر بۆ گۆمى فێڵاو دیاریکرا.

قایمقامیەتى چۆمان بڵاوى کردەوە، لەسەر رەزامەندی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاردرا بە دانانی دوو کەس وەک چاودێر لەسەر گۆمی فێڵاو، ئەمەش بەمەبەستی پاراستی سروشت و پاک کردنەوەی لەپاشماوەکان.

جەختیش لەوەکراوەتەوە کە شەومانەوە لە نزیک گۆمى فێڵاو قەدەغەیە و ئەو دوو چاودێرە رێنمایى دەدەن بەو گەشتیارانەى دەیانەوێ شەو بمێننەوە.

لە رێنماییەکاندا ئەوەش هاتووە کە ئاگرکردنەوە لەسەر گژوگیاى شوێنەکە قەدەغەیە و چەند ئاگردانێک دانراون بۆ ئەو مەبەستە یان پکنیکى غاز بەکار بهێنرێت.

لەبارەى بردنى ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسیک بۆ گۆمى فێڵاو، لە رێنماییەکاندا ئەوەش قەدەغەکراوە و رێگە پێدراو نیە.

قایمقامى چۆمان ئاماژەى بەوەشکردووە، بەکارهێنانى ئەسپ بەو رێژە زۆرەى لە ساڵانى رابردودا بەکارهێنراوە قەدەغەیە و بووەتە هۆى شێواندنى سروشتەکە و بێزارکردنى گەشتیاران.

لە حاڵەتى ئەوەى کە گروپە گەشتیارییەکان و گروپە شاخەوانییەکان بیانەوێت بەرنامەى گەشت لە گۆمى فێڵاو دابنێن، دەبێت هەماهەنگى لەگەڵ گەشتووگوزارى چۆمان بکەن.

تا ئێستا ئاگره‌كه‌ى گۆمى فێڵاو كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌

تا ئێستا ئاگره‌كه‌ى گۆمى فێڵاو كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌