ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆش ده‌گرێته‌وه‌

ده‌سته‌ى ژینگه‌ سزاى پڕۆژه‌كانى په‌یوه‌ندیكردنى دیاریی كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێم، سزاى ئه‌م پڕۆژانه‌ى دیاریی كرد، كه‌ تایبه‌تن به‌ په‌یوه‌ندیكردن، زۆرترین بڕه‌ پاره‌شی بۆ دانانى به‌داله‌ و تاوه‌رى ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ داناوه‌، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی ژینگه‌ییان نه‌بێت.

ده‌سته‌كه‌ بۆ ئه‌م سزایانه‌ پشتى به‌ رێنماییه‌كى خۆى ده‌به‌ستێت به‌ ژماره‌ 2ـى ساڵى 2023‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رزه‌فته‌كردنى سه‌رپێچییه‌ ژینگه‌ییه‌كان.

به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى كه‌ بۆ سزاكان دایناوه‌، دانانى تاوه‌رى په‌یوه‌ندی و به‌رزى تاوه‌ره‌كان به‌بێ رێنماییه‌كان و پابه‌ندی نه‌بوونى كۆمپانیاكان به‌ دروستكردنى رووبه‌رى سه‌وزایی (له‌برى سه‌وزكردن) ئه‌وا بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ بڕی چوار ملیۆن دینار سزاى پێبژاردنى داناوه‌.

دانانى به‌داله‌ى مه‌ركه‌زى و تاوه‌رى ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندى ژینگه‌ییان نه‌بێت ئه‌وا بۆ هه‌ر یه‌كێكیان بڕى پێنج ملیۆن دینار سزاى پێبژاردینان بۆ ده‌كرێت.

هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیكردن نیشانه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ى دانه‌نابێت و شورایان دروست نه‌كردبێت، بۆ هه‌ر یه‌كێكیان بڕى دوو ملیۆن دینار سزاى داناوه‌.

ئه‌وه‌ى تایبه‌ته‌ به‌ مۆلیده‌كانیش، هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك ده‌وروبه‌رى به‌ گاوزایل و رۆن پیس بێت، سزاى سێ ملیۆن دینار‌ و ئه‌گه‌ر مۆلیده‌كه‌ ژاوه‌ژاوى هه‌بێت، دووكه‌ڵ بكات بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و سه‌رپێچیانه‌ش بڕى یه‌ك ملیۆن دینار سزاى بۆ داناون.

كۆمپانیایه‌كى گه‌یاندن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌  پابه‌ندى پ...

كۆمپانیایه‌كى گه‌یاندن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌  پابه‌ندى پرۆژه‌یه‌كی سه‌وزكردن ده‌كرێت