چەند دوکان سووتاوە

ئه‌م به‌یانییه‌ جارێكی دیكه‌ له‌نگه‌ی هه‌ولێر سووتا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8.4.2024 ئاگر له‌ به‌شێكی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره‌ له‌وه‌ته‌ی كه‌متر له‌ دوو مانگدا.
ئاگره‌كه‌ وه‌ك كاسبكارانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر به‌ 964یان راگه‌یاند، ئه‌م به‌یانییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و زیاتر له‌ 80 دوكانی سووتاندووه‌، كه‌ سێ كۆڵانی بازاڕه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، دواتر له‌ لایه‌ن به‌رگریی شارستانی و خه‌ڵكه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌.
كاروان میراوده‌ولی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به‌ 964ی وت، ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كرا و هێشتا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نادیارن.
وتیشی، پێده‌چێت ئاگره‌كه‌ دوو جار هه‌ڵگیرسابێت، جاری یه‌كه‌م له‌ كاتژمێر 6:43 په‌یوه‌ندی به‌ كۆنتڕۆڵه‌وه‌ كرا و هه‌ر خۆیان خه‌ڵكه‌كه‌ كۆنتڕۆڵیان كردووه‌، به‌ڵام دواتر دووباره‌ هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه‌ و تیمه‌كانی ئێمه‌ توانیان زوو بگه‌ن و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
ئه‌مه‌ دووه‌م ئاگره‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ دوو مانگ له‌ بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولیر ده‌كه‌وێته‌وه‌، لە شەوی 27.2.2024 بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورەوە لە بازاڕه‌كه‌ لە کۆی دوو هەزار و 400 دوکان، 185 دوکان سووتان و زیانێكی زۆری گه‌یاند.

زیانەکانى بازاڕى لەنگەى هەولێر زیاتر لە شەش ملیار دینا...

زیانەکانى بازاڕى لەنگەى هەولێر زیاتر لە شەش ملیار دینار بووە