موچەى وەرگرتووە و نەگەڕاوەتەوە

گەنجێک سێ شەوە بێ سەروشوێنە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

گەنجێکی تەمەن 22 ساڵى ناحیەی شێروان مەزن سێ شەو و سێ رۆژە بێ سەرووشوێنە،

964 قسەی لەگەڵ کەسوکاری ئەو گەنجە کردوە برای گەنجە ونبووەکە دەڵێت: براکەم سێ رۆژ پێش ئێستا بۆ وەرگرتنی موچە چووەتە سۆران لە دوای وەرگرتنی موچەکەی موبایلی داخراوە تاکو ئێستا بێ سۆراغە.

بەوتەى کەسوکارەکەى، کوڕەکەیان هیچ کێشەیەکى تەندروستى و دەروونى نییە و لە ماڵەوەش هیچ کێشەى نەبووە و کێشەى لەگەڵ خەڵکیش نەبووە.

کەسوکارەکەى لەگەڵ پۆلیسى سۆران کامێراکانى چاودێریان لێداوەتەوە و سۆراغى کوڕەکەیان کردووە، بەڵام تائێستا هیچیان دەست نەکەوتووە.

براى ئەو گەنجە ونبووە داوا دەکات، هەرکەسێک زانیارى لەبارەى براکەیانەوە هەیە، لە رێگای ئەو ژمارەیە تەلەفونەوە 07504802781، ئاگاداریان بکاتەوە.

گەنجە ونبووەکە ناوى میکائیل میرانە و تەمەنى 22 ساڵە و دانیشتوى شێروانى مەزنە لە سنورى قەزاى مێرگەسوور.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەو پێشمەرگەیەی ماوەی حەوت رۆژە بێ سۆراغە دۆزرایەوە

ئەو پێشمەرگەیەی ماوەی حەوت رۆژە بێ سۆراغە دۆزرایەوە