لە کوێیە؟

ئەو پێشمەرگەیەی ماوەی حەوت رۆژە بێ سۆراغە دۆزرایەوە

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

پێشمەرگەیەکی لیوای سێ لە گەرمیان، لە 5.3.2024 پاش تەواوبوونی دەوامەکەی نەڕۆیشتبووە ماڵەوە و سۆراغی نەبوو، گومانی ئەوەدەکرا لەلایەن چەکداری نەناسراوەوە رفێندرابێت، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، لەلایەن ئاسایش دەستگیرکراوە.

ئەو پێشمەرگەیە دانیشتووی قەزای دوزخورماتووە و لە گەرمیان دەوامی کردووە.

عەقید یادگار ھیجران، جێگری لیوای سێ لە گەرمیان بە 964ى وت،”دوای ئەوەی لەلایەن کەسوکاری ئەو پێشمەرگەیەوە ئاگادار کراینەوە کوڕەکەیان نەڕۆیشتووەتەوە ماڵەوە، دەستمان بە سۆراغ و لێکۆڵینەوە کرد، دوێنێ یەکشەممە ئاگادارکراینەوە لەلایەن ھێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کراوە”

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پێشمەرگەیە نەڕۆیشتووەتەوە بۆ دوزخورماتوو، پاش تەواو بوونی دەوامەکەی رۆیشتووە بۆ ھەولێر، لە یەکێک لە بازگەکانی ئاسایش لەو سنوورەدا دەستگیر کراوە.

“بەپێی ماددەیەکی یاسایی دەستگیر کراوە، تا ئێستا بە ئێمەش نەوتراوە چیی و بە دیاریکراوی لەسەر چ شتێکە، بەڵام ئاگاداریان کردینەوە لای ئاسایش دەستبەسەرە و سەلامەتە” یادگار ھیجران وای وت.

تەڵەیان بۆ کەسێکى کوێتى دانابوو ئاسایشی هەولێر دەستگی...

تەڵەیان بۆ کەسێکى کوێتى دانابوو ئاسایشی هەولێر دەستگیری کردن