دەیانویست بچنە عەمرە

لە رووداوێکى هاتووچۆدا ژنێک گیانى لەدەستدا و کوڕ و کچێکى بریندار بوون

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتووچۆدا کە لەسەر رێگەى دەربەندیخان بۆ زەڕایەن روویداوە، ژنێک گیانى لەدەستدا و کوڕ و کچێکیشى بریندار بوون.

هاتووچۆى دەربەندیخان بڵاوى کردەوە. کاتژمێر 10:30 خولەکی ئەمشەو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تۆسان لە کەلارەوە بەرەو سلێمانی رۆیشتوە، بەڵام لە رێگاى دەربەندیخان بۆ زەڕایەت کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

لە رووداوەکەدا ژنێک گیانى لەدەستداوە و کوڕ و کچێکى ژنەکەش بریندار بوون.

وەک ئەوەى هاتووچۆى دەربەندیخان ئاشکراى کردووە، خێزانەکە بەمەبەستى ئەنجامدانى ئەنجامدانى گەشتى عەمرە لە رێگادابوون بەرەو سلێمانى.