لە حاجیاوا

دەستبەسەر 60 کیلۆ گۆشتی نەشیاو بۆ خواردندا گیرا

964+

پێشەوا محەمەد

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بڕی 60 کیلۆ گۆشتیان لە دوکانێکی گۆشتفرۆشیدا دەستبەسەردا گرت، کە شیاوی خواردن نەبووە.

لیژنەیەکی قایمقامیەت بە هاوکاریی هۆبەی ڤێتێرنەریی حاجیاوا و بەشی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین، هۆبەی حاخیاوا دەستیان بەسەر ئەو گۆشتەدا گرتووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی رانییە، گۆشتەکە بەهۆی کۆگانەکردنی بەشێوەی تەندروست شیاقی خواردن نەمابوو، چونکە ئەو گۆشتە پێویستە لە 18 پلەی سیلیزی ژێر سفر هەڵبگیرێت و کارەبای بەردەوامی بۆ دابین بکرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، “ئەگەر کارەبای بەردەوامی بۆ دابین نەکرێت، لە کاتی خاوبوونەوە و دووبارە بەستنەوەی پێویستە تەلەف بکرێت، چونکە بەهای خۆراکیی خۆی تێدا لە دەست دەدات”.

قایمقامیەتەکە ئاشکراشی کردووە، هەر لە حاجیاوا شوێنی پیشەیی کارگەی جوانیی مامەندە بۆ لە کیسنان و پێچانەوەی خوێ داخرا بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان.

لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیە شەوانە دەگەڕێن

لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیە شەوانە دەگەڕێن