تیمەکانى تەندروستى سلێمانى لە ئامادەباشیدان
لەسەرجەم بانکەکان
بۆ دابەشکردنى مووچە تەندروستى سلێمانى کەوتە ئامادەباشییەوە
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ راگەیاندنى خشتەى موچەى مانگى سێ، تەندروستى سلێمانى کەوتە ئامادەباشییەوە و لەسەرجەم ئەو بانکانەى موچەى تێدا دابەشدەکرێت تیمەکانیان لەوێ دەبێت.
تەندروستى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەسەرجەم بانکەکان کەمووچەی تێدا دابەش دەکرێت تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی ئامادەییان دەبێت و لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن بەمەبەستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و لەکاتی هەر حاڵەتێك لەکەمترین کاتدا تیمەکانی تەندروستی چارەسەری پێویست پێشکەش بەهاوڵاتیان بکەن .
ئەوەش لە کاتێگدایە، بڕیارە سبەنێ دابەشکردنى موچەى مانگى سێى فەرمانبەران دابەشبکرێت و بەو پێیەى تا پێش جەژن سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان موچە وەردەگرن، پێدەچێت قەرەباڵغییەکى زۆر لەسەر بانکەکان دروست ببێت.