هەڵەبجەشی لەگەڵە

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی 30 ملیار دیناری تێپەڕاند

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 30 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتر زیاتر لە هەشت ملیار دینار داهاتیان هەبووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 30.3.2024 تا 5.4.2024، کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 31 ملیار و 482 ملیۆن و 45 هەزار و 810 دینار بووە.

خستنەڕووی داهاتی هەفتەی رابردوو لە کاتێکدایە داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی زیاتر لە هەشت ملیار دینار بووە.

داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی بە پێی ماڵەپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتی  بووە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 989 ملیۆن و 484 هەزار و 615 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.

رۆژانە هەزار و 200 تۆن خۆڵ و خاشاک لەناو بازاڕی سلێمانی ک...

رۆژانە هەزار و 200 تۆن خۆڵ و خاشاک لەناو بازاڕی سلێمانی کۆدەکرێتەوە