دەڵێن با گرفت دروست نەبێتەوە

بۆ سڕینەوەی “غیابەکانیان” ناڕازییەکان وادەیان دیاری کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

دەستەی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن تا 25.4.2024 مۆڵەت دەدەنە بە پەروەرەدەکان، تا هەر مامۆستایەک لە ماوەی خۆپیشاندانەکان بە نەهاتوو “غیاب” سزادراوە، سزادانەکەی هەڵبوەشێتەوە، دەشڵێن با گرفت دروست نەبێتەوە.

دەستەکە لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە دەڵێ، لەسەروبەندی ناڕەزایی و بایکۆتی رەوای مامۆستایاندا بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە لە بری ئەوەی لە خەمی مامۆستایاندابن و پشتیوانیمان بکەن، بە پێچەوانەوە، دەستیان برد بۆ سزادانی مامۆستایان و ژمارەیەکی زۆر مامۆستای بەهەڵوێست لە سەرجەم پەروەردەکان سزادران.

ئەو دەستە ناڕازییە دەڵێت، لە رابردوودا لە رێگەی تیمی پارێزەرانی خۆبەخش و دیدارە جیاوازەکانەوە هەوڵماندا بۆ سڕینەوەی سزاکان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستاکە وێڕای هەندێك بەڵێنی زارەکی، بەڵام هێشتا فەرمانەکانی سزادانی بەکۆمەڵ لە شوێنی خۆیان ماون و هەرکات بیانەوێت دەتوانن بیانخەنە نێو مەلەفی مامۆستاو فەرمانبەرانەوە.

ئێمە لێرەوە وێڕای جەختکردنەوە لە ڕەدکردنەوەی سزاکان، هەر کردارێکی ناپەروەردەییانەی حیزبیانە ڕەد دەکەینەوە، کە تەنیاا لە هەردوو پەروەردەی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی سلێمانی زیاتر لە 3000 هەزار مامۆستا بە نەهاتوو “غیاب” سزادراون، وێڕای گواستنەوەی زۆرەملێ.

بۆیە هیوادارین تا 25.4.2024 بڕیار لە هەڵوەشانەوەی سزاکان بدرێت و ئەو رێگا هەڵانە راستبکرێنەوە کە بەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەران گیرانەبەر، بۆ ئەوەی ناچار نەبین فشارەکانمان دەستپێبکەینەوە و ئەو ماوە کەمەی خوێندن بێ گرفت تێپەڕ ببێت، ئەوەش بە گوێرەی روونکردنەوەکە.

سزادانەکان چین؟

لە بەرامبەر ئامادەنەبوونی، مامۆستاکان لە وانەکاندا، بە نەهاتوو رۆژانی دەوامیان بۆ هەژماردەکرێ و ئەو رۆژانەش بۆ ماوەی خزمەتیان لە کەرتی گشتی هەژمار ناکرێت.

داواکارییە سەرەکییەکانی مامۆستایان چین؟

پێدانی مووچە 30ی رۆژ جارێک.
پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە.
دامەزراندنی وانەبێژان.

وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت دەرماڵەی کەسوکاری شەهیدان ب...

وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت دەرماڵەی کەسوکاری شەهیدان بگەڕێنێتەوە

ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر مامۆستایەکی ئاینی دەستگیرکرا ...

ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر مامۆستایەکی ئاینی دەستگیرکرا و نرخی گۆشت هەرزان بوو

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک داوای زەوی دە...

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک داوای زەوی دەکەن