کەشناسی: سبەی فێنکتر لە ئەمڕۆ دەبێت

964+

بەهرە محەمەدئەمین

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش ئەمڕۆ هەڵدەکشێت، بەڵام سبەی نزم دەبێتەوە.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیێندراوێکدا کەشی پێشبینیکراوی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام سبەی شەممە ، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبن لە ئەمڕۆ و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لە هەردوو رۆژەکەدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، گەرمیان پلەی سییەکانیشی تێپەڕاندووە و بەڵام حاجی ئۆمەران هێشتا لە خوار 20 پلەی سیلیزییدایە.

هەر بە پێی ئەم پێشبینییە گەرمیان بە 32 پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 19 پلەی سیلیزی فێنکترین ناوچەکانی هەرێمن، ناوچەکانی دیکەش بەم شێوەیە پێشبینی کراون:
هەولێر : 28
سلێمانی : 27
دهۆک : 28
زاخۆ : 29
هەڵەبجە : 28
کەرکوک : 31
سۆران : 27

زیاتر لە هەفتەیەکە پلەکانی گەرما بەردەوامن لە بەرزبوونەوە و باران نەباریوە.

کەش جێگرە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

کەش جێگرە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە