تا کۆتایى ساڵ هیچ گوندێک نامێنێت کارەباى نەبێت

کارەباى نیشتمانى گەیەنرایە دوو گوندى دیکەى گەرمیان

964+

وریا فەتاج

بۆ یەکەمجار کارەباى نیشتمانى گەیەنرایە دوو گوندى گەرمیان، لە ئێستاشدا تەنیا 10 گوندى سنورى گەرمیان ماوە کە کارەباى پێنەگەیشتبێت و تا کۆتایى 2024، ئەوانیش دەبنە خاوەنى کارەبا.

لە کۆتایى ساڵى 2023دا بڕیاردرا له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و به‌بڕی سێ ملیارو 500 ملیۆن دینار كاره‌بای نیشتیمانی بگه‌یه‌نرێته‌ 24 گوندی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌پێشتر كاره‌بای نیشتیمانیان نه‌بووه‌.

ئێستا 14 گوند کارەبایان پێگەشتووە و تەنیا 10 گوند ماوە کارەباى نیشتمانى پێبگات.

ئالان ئەرکان، لێپرسراوى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کارەباى گەرمیان، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئەو گوندانە بەهۆى دوورەدەستییان و کەمى ژمارەى دانیشتوانیان تائێستا کارەبایان پێنەگەیشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کارەباى نیشتمانى گەیەنرایە هەریەک لە گوندەکانى، ره‌مه‌زان شه‌شه‌و گوندی به‌گزاده‌ له‌سنووری ناحیه‌ی ئاوه‌سپی قه‌زای كفری، بەمەش تەنیا 10 گوند ماوە کارەباى پێ بگات و لە ماوەى رابردووشدا 12 گوندى دیکە کارەباى بۆ پێگەیشتبوو.

پرۆژه‌كه‌ له‌گونده‌كانی (هه‌واره‌ قوڵه‌، په‌له‌وشك، سه‌ركه‌لی عه‌زیز) له‌سنوری ناحیه‌ی رزگاریه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ئەو 24 گوندە نۆ گوندیان له‌سنوری قه‌زای كه‌لاره‌ و 12 گوندیان له‌سنوری قه‌زای كفریه‌ و سێ گوندیان له‌سنوری قه‌زای خانه‌قینه‌.

بۆ یەکەمجار کارەبا دەگەیەنرێتە 24 گوندى گەرمیان

بۆ یەکەمجار کارەبا دەگەیەنرێتە 24 گوندى گەرمیان