لە کەلار

فولکەی شەقامی ئاوارەکان دادەخرێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ پێنج شەممە، فولکەی شەقامی سەرەکی ئاوارەکان لە قەزای کەلار، بەھۆی قەرەباڵغی و نزیک بوونەوەی جەژنەوە، بە بەربەستی کۆنکرێتی داخرا.

رزگار عەدنان، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ناوشاری کەلار بە 964ـی وت، “ئەو شەقامە قەرەباڵەغییەکی زۆری لەسەرە، بەھۆی سوڕانەوەی ئۆتۆمبێل لە فولکەکە سایدەکانی شەقامەکە دادەخرا و ئاستەنگی دروستەبوو، بۆیە بڕیاریانداوە فولکەکە دابخەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، داخستنی فولکەکە بەشێوەیەکی کاتیە تاوەکو دوای جەژن، بەڵام ئەگەر بزانین باشە ئەوە بەشێوەی ھەمیشەیی فولکەکە دادەخەین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەشێکی شەقامێکی سەرەکی کەلار سبەینێ دادەخرێت

بەشێکی شەقامێکی سەرەکی کەلار سبەینێ دادەخرێت