150 هەزار دیناری مانگانەیە

وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت دەرماڵەی کەسوکاری شەهیدان بگەڕێنێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵبوەشێنێتەوە کە بووەتە هۆی بڕینی 150 هەزار دینار لەو قوتابییانەی خوێندنی باڵا کە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانن و لەسەر میلاکی وەزارەتەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 2.4.2024، رەگەز رەشید، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردە بە 964ـی راگەیاند، خەریکن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە دەرماڵەیە کە بۆ ماوەی دوو ساڵی خوێندنی ماستەر، دەکاتە سێ ملیۆن و 600 هەزار دینار، دەشڵێت، “هەرچیمان پێبکرێت دەیکەین”.

بڕینی ئەو دەرماڵەیە پشتئەستوورە بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و رێنمایی ژمارە 15ـی ساڵی 2012ـی وەزارەتی دارایی و یاسای ژمارە پێنجی ساڵی 2021ـی تایبەت بە مۆڵەتی خوێندن کە رۆژی 18.3.2024 لەلایەن وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی بەڕێوەبەرایتییە گشتییەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، راپەڕین و سۆران کراوە.

بەگوێرەی دواین نوسراوی وەزارەتی پەروەردە کە لە رێکەوتی 28.3.2024، لەلایەن ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە واژۆکراوە، وەزارەتەکە داوا لە فەرمانگەی کاروباری کارگێڕیی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، بڕی ئەو 150 هەزار دینارە خەرجبکات کە دەدرێتە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە: “بەپێی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە 15ـی ساڵی 2012، دەرماڵەی بڕاوە بە بڕی 150 هەزار دیناریان لێدەبڕێت، لەبەر ئەوەی بە سوودمەند هەژمار دەکرێن، بەڵام لە کاتێکدا ئەوان زەرەرمەند دەبن نەوەک سوودمەند، لەبەر ئەوەی کۆی بڕی ئەو 150 هەزار دینارە لە ساڵێکدا زۆر زیاترە لە کرێی خوێندنیان، بۆیە دووپاتی داواکارییمان دەکەینەوە رەزامەندی بفەرموون بۆ خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە.”

ئەوە لەکاتێکدایە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە رێژەی 85٪ داشکاندنی بۆ ئەو قوتابییانە کردووە کە لەسەر کورسیی پارالێڵ وەرگیراون.

خوێندنى باڵا: دابەشکردنى دەرماڵەى خوێندكاران به‌رده‌...

خوێندنى باڵا: دابەشکردنى دەرماڵەى خوێندكاران به‌رده‌وامه‌