دوای چاككردنەوە و توێژینەوە
ئێسكە بەبەردبووەكە دەگەڕێندرێتەوە مۆزەخانەی گەرمیان
964+
فەرهاد حەسەن
ئەو ئێسكە گەورەیەی چەند رۆژێك لەمەوبەر لە سنووری گوندێكی گەرمیان دۆزرایەوە، لەداهاتوودا دەگەڕێندرێتەوە مۆزەخانەی گەرمیان و لەوێ دەپارێزرێت.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 27.3.2024 به‌هۆی بارابارینی زۆر، ئێسقانی گیاندارێكی گه‌وره و زه‌به‌لاح، لە گوندی مەنسوڕئەلكانی باكووری ناحیه‌ی رزگاری، دۆزرایه‌وه.
ئێسكه‌كه، درێژییه‌كه‌ی 80 سانتیمه‌تر و پانییه‌كه‌شی 25 سانتیمه‌تره.
ئەوكات له‌لایه‌ن گرووپی كێودۆستان كه كاریان دیكۆمێنتكارییه له سنووری گه‌رمیان، به پێویستیان زانیوه راده‌ستی تیمی زانستی زانكۆی سلێمانی بكرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.4.2024 لیژنەیەک بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری شوێنەوارو کەلەپوری گەرمیان ، سەردانی زانکۆی سلێمانی – کۆلێژی زانست – بەشی جیۆلۆجی و بەشی بایۆلۆجییان کرد بۆ گفتۆگۆکردن و لێکتێگەیشتنێک دەربارەی ئێسکە بەبەردبووەکە و دواتر گەڕاندنەوەی بۆ مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌بەری گشتی شوێنه‌واری هه‌رێم له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، به 964ـی وت، دوای ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر ئێسكەكە، دەگەڕێندرێتەوە مۆزەخانەی گەرمیان.
وتیشی،”بەم نزیکانە لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنرێت بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئێسکەکە و دواتر چاككردنەوەی ئێسكەكە، كە رەنگە چەند مانگێكی پێویست بێت “.
باسی لەوەشكرد، لە سەرەتای دەرکەوتنی ئێسکەکە جۆرێک لە هەڵە تێگەیشتن هەبووە لە دەرهێنانی ئێسکەکە و کارکردن لە شوێنەکە بەڵام لە سۆنگەی خەمخۆرییان بۆ پاراستنی ئێسکەکە و بەها مێژوویەکی بەوپەڕی ئامانەتەوە پارێزگاریان لێکردوەو پاراستویانە.
بە قسەی بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێم، ئێسکەکە پێوستی بە چاککردنەوەی پارچەکانی هەیەو دوای چاککردنەوە و بەهێزکردنی پارچەکانی شوێنێک بۆ نمایش‌کردنی دابین دەکرێت لەناو مۆزەخانەی گەرمیان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە نزیکەوە بیبینن .
تا ئێستا كه‌س نازانێت ئه‌و ئێسكه هی چ گیاندارێكی گه‌وره‌یه، هه‌ندێك ده‌ڵێن، دایناسوور و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن هی فیله، به‌ڵام تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌رنه‌چێت، جۆری ئاژه‌ڵه‌كه پشتڕاست ناكرێته‌وه.