گرافیک:964
کەلار
لە رووداوێکى هاتووچۆدا هاوڵاتییەکى تەمەن 81 ساڵ گیانى لەدەستدا
964+
میدیا گۆران
رووداوێکى هاتووچۆ لە کەلار گیان لەدەستدانى بەساڵاچوویەکى لێکەوتەوە.
هاتووچۆى گەرمیان بڵاوى کردەوە، ئەمشەو لە نزیک نەخۆشخانەی لایڤ لە کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا کە بەئاراستەی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب رۆیشتووە، لە هاوڵاتیەکى داوە و بریندارى دەکات.
دەشڵێت: بەهۆى سەختى برینەکەیەوە، پێش ئەوەى بریندارەکە بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بگەیەنرێت، گیان لەدەست دەدات.
ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنى 81 ساڵە و تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.