گرافیک 964
لە ناحیەی رزگاری
منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
964+
توانا نەقی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک منداڵێک دەشێلێت و گیانی لەدەستدا.
کەمێک پێش ئێستا هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە ناو ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا منداڵیک دەشێڵێت و گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت، منداڵەکە تەمەنی شەش ساڵان بووە و ئێستا گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەلار.
تیمەکانی هاتوچۆی گەرمیان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی روودانی رووداوەکە.