کۆبوونەوە و رێککەوتن

بە پشتگیری ژووری بازرگانی سلێمانی ڤیزای چین وەردەگرن

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کۆنسوڵی چین لە هەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتن، بۆ پێدانی ڤیزا کار بە پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن ئەگەر بازرگان و پیشەوەران داوایان کرد.

بە قسەی وتەبێژی ژووری بازرگانی سلێمانی بێت، بەهۆی کۆبوونەوەکەوە مەبەستیان بووە كار بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان ژووی بازرگانی سلێمانی لەگەڵ کۆماری میللی چین بکەن، تایبەت بۆ کارئاسانی پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانان و پیشەوەران، کە بەمەبەستی کاری بازرگانی روودەکەنە وڵاتی چین.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31.3.2024، زریان محەمەد، وتەبێژی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، رێککەوتن لەگەڵ لایەنی چینی کراوە، بازرگانان و پیشەوەران سوود لە هەموو ئەو ئەزمون و پێشکەوتنانە ببینن کە وڵاتی چین بە خۆیەوە بینیوە، تایبەت پیشەسازی تەکنەلۆجیا، و لە رێگەی بەشداربوونی ژووری بازرگانی لە هەموو ئەو کۆنفرانس و کۆبونەوە بازرگانییانەی لە چین بەڕێوەدەچن.

“سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا دڵنیایدا، کە ھەموو ئامادەییەک دەردەبڕن و کارئاسانی بۆ ئەو وەبەرھێنەرە چینییانە دەکەن، کە خوازیارن بۆ وەبەرھینان و بازرگانی بێنە سلێمانی بۆ کارکردن لەھەر بوارێکدا بێت و ھانی بازرگانانی سلێمانی دەدەین بۆ کاری هاوبەش” زریان محەمەد وای وت.

کونسوڵی چین، بەڵێنی بە ژووری بازرگانی داوە، لە 7.4.2024 وە کار بە پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن بۆ پێدانی ڤیزا بە شێوەیەکی یاسایی بۆ بازرگانان و پیشەوەران، ئاماژەی بەوەشکردووە، هانی کۆمپانیا چینیەکان دەدات بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، تا بەرهەمە نوێیەکان نمایشبکرێن و نیشانی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بدرێن.

دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە؛

+964صورة من منصة (شبكة):
کونسوڵی چین: راستەوخۆ ڤیزا دەدەین بە هاوڵاتیانی هەرێم

کونسوڵی چین: راستەوخۆ ڤیزا دەدەین بە هاوڵاتیانی هەرێم

خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی چینی زۆرە

خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی چینی زۆرە