زۆربەیان گەڕێندرانەوە ناو سروشت
لەماڵی راوچییەک 16 سمۆرە دۆزرانەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى بارزان تیمه‌كانى ژینگه‌پارێزى راوچییه‌كی سمۆره‌یان ده‌ستگیر كردووه، 16 سمۆره له ماڵه‌كه‌یدا بووه كه پێشتر راوى كردبوون، 13 له‌و سمۆرانه‌یان ئازادى ناو سروشت كرده‌وه.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیارى و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزی بارزان، به 964ـى وت، له‌و 16 سمۆره‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتووه سێ دانه‌یان زۆر بچووك بوون و جارێ له‌ژێر چاودێری خۆیان ده‌هێڵنه‌وه تا گه‌وره ده‌بن ئینجا ئەوانیش ئازاد دەکەنەوە.
وتیشی “رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر راوچییه‌كه گیراوه‌ته به‌ر و رووبه‌ڕووى یاسا”.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، ملازم سدیق باس له گرنگی سمۆره ده‌كات و ده‌ڵێت، 80%ـى ئه‌و دارانه‌ى خۆڕسك شین ده‌بن له‌لایه‌ن سمۆره‌وه ده‌چێندرێن و گیاندارێكی ژینگه‌دۆسته.
به‌پێی ئه‌م ئاماره‌ى كه به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێز به 964ـى داوه، له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا لە سنووری بارزان توانیویانه حه‌وت كه‌و و 16 سمۆره ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن، ته‌واوى كه‌وه‌كان و 13 سمۆره‌ش ئازادى ناو سروشت كراونه‌ته‌وه.