بەرمیلى بە 120 هەزارە

خواست لەسەر نرخى نەوتى ماڵان بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە

964+

وریا فەتاح

نەوتى سپى ماڵان لە ئێستادا بۆ نزمترین ئاستى دابەزیوە و خواست لەسەر کڕینى لەلایەن هاوڵاتییانەوە نەماوە، بەراورد دوو مانگ پێشتر هەر بەرمیلێک زیاتر لە 50 هەزار لە نرخەکەى بووەتەوە.

ئارام عەبدوڵا کە لە سلێمانى پیشەى نەوت فرۆشییە بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت، لە ئیستادا رۆژانە هەر نەوت فرۆشێک کەمتر لە 10 بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و خواست لەسەر کڕینى نەماوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى لە مانگى 12ـى ساڵى رابردووەوە دابەشکردنى نەوت بەسەر ماڵاندا دەستى پێکردووە”.

بە قسەى ئەو نەوت فرۆشە، لە مانگى 3ـى 2024 دا نرخى بەرمیلێک نەوت لە نێوان 120 بۆ 125 هەزارە، واتا تا ئەوەى بەرمیلێک نەوتەکە دەبەیتە بەردەم ماڵان و بۆیان بەتاڵ دەکەیت.

بەپێى بەدواداچوونەکانى 964، لە نۆ مانگى رابردوودا نرخى نەوت بەم شێوەیە بووە:

مانگى 7ـى 2023، نرخى یەک بەرمیل نەوت لە نێوان 125 بۆ 130 هەزار دینار بووە.

مانگى 8ـى 2023، نرخى یەک بەرمیل نەوت لە نێوان 130 بۆ 140 هەزار دینار بووە.

مانگى 9ـى 2023، نرخى یەک بەرمیل نەوت لە نێوان 140 بۆ 150 هەزار دینار بووە.

مانگى 10ـى 2023، نرخى یەک بەرمیل نەوت لە نێوان 150 بۆ 160 هەزار دینار بووە.

مانگى 11ـى، 2023 نرخى یەک بەرمیل نەوت لە نێوان 160 بۆ 170 هەزار دینار بووە.

مانگى 12ـى 2023، نرخى یەک بەرمیل نەوت لە نێوان 170 بۆ 180 هەزار دینار بووە.

مانگى 1ـى 2024 نرخى یەک بەرمیل نەوت بە 180 هەزار دینار بووە.

مانگى 2ـى ساڵى 2024 نرخى یەک بەرمیل نەوت بە 150 هەزار دینار بووە.

ئێستا کە مانگى 3ـى 2024ـە، نرخى یەک بەرمیل نەوت لە نێوان 120 بۆ 125 هەزار دینارە.

نرخى نەوت هەر بە بەرزى ماوەتەوە

نرخى نەوت هەر بە بەرزى ماوەتەوە