دیمه‌نی باخچه‌ی قوتابخانه‌ى ئەحمەد هەردی بنەڕەتی له سلێمانى... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى قوتابخانه‌كه
رۆژى ژینگه‌ى په‌روه‌رده‌یه له هه‌رێم
كۆتا رۆژى ئه‌م مانگه ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى خوێندن پاكده‌كرێنه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له رۆژی 31.3.2024 هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و له‌گه‌ڵیشیدا نه‌مام بچێندرێت و سه‌وزایی ناوه‌نده‌كانى خوێندنیش زیاد بكرێن.
ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چالاکی وەرزش و هونەر له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم دراوه و بۆنه‌كه‌ش رۆژى ژینگه‌ى په‌روه‌رده‌یە له هه‌رێمی كوردستان.
گشتاندنێک بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، كه ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى خوێندن به حكومی و ناحكومى و (باخچه‌ى منداڵان، قوتابخانه و خوێندنگەكان و په‌یمانگەكان) ده‌گرێته‌وه بۆ پابه‌ندبوونیان به ئه‌نجامدانى چالاكی ژینگه‌یی له‌م رۆژه‌دا.
چالاكییه ژینگه‌ییه‌كان كه به‌پێی بڕیاره‌كه بۆیان دیاریكراوه، بریتین له نه‌مام چاندن و پاككردنه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن و سه‌وزكردنیان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له‌م رۆژه‌دا ده‌وام ئاسایی ده‌بێت و پێویسته له‌و ناوه‌ندانه‌ى خوێندن دوو له وانه‌كانیان تایبه‌ت بكرێت به چالاكی ژینگه‌یی و باسكردنى پاراستنى ژینگه.