یارییه‌كانی پێش كۆتایی جامی كه‌نداو ده‌ركه‌وتن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 له تۆپی پێ كۆتاییان هات، یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی ده‌ركه‌وتن و چاوه‌ڕێی ململانێیه‌كی به‌هێز ده‌كرێت.
له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می جامی كه‌نداوی 25، كه له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن و قه‌ته‌ڕ خۆیان گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن، پاڵه‌وانی وه‌شانی رابردووی جامه‌كه، توانی به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوێت یه‌كسان بوو.
گۆڵی به‌حرێن مه‌هدی فه‌یسه‌ڵ و گۆڵی كوێت شبیب خالیدی تۆماریان كرد.
به‌م ئه‌نجامه به‌حرێن به 7 خاڵ و به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی پێش كۆتایی سه‌ركه‌وت.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ و ئیمارات به هه‌مان شێوه به 1-1 گۆڵ به‌رامبه‌ربوون.
گۆڵی قه‌ته‌ڕ ته‌میم مه‌نسوڕ و گۆڵی ئیمارات فابیۆ دی لیما تۆماریان كرد، هه‌روه‌ها ئیمارات لێدانێكی سزای له ده‌ستدا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش قه‌ته‌ڕ به پله‌ی دووه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ كوێت، گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
قۆناغی پێش كۆتایی چۆن ده‌بێت؟
به‌پێی خشته‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 16ـی كانوونی دووه‌م، هه‌ردوو یاریی پێش كۆتایی دێنه ئه‌نجامدان.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی عومان ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ یاری ده‌كات، براوه‌ی یارییه‌كانیش ده‌گه‌نه یاری كۆتایی.