دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ى بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستی له قه‌زاى كۆیه... وێنه: راگه‌یاندنى ته‌ندروستى كۆیه
كۆیه: زۆربه‌ى پسپۆڕییهكانمان نیه
پزیشكانى پسپۆڕ دابه‌شی سه‌ر سۆران و كۆیه و هه‌ولێر ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە هه‌ولێر بڕیاردرا پزیشكی پسپۆڕ دابه‌شی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانى كۆیه، هه‌ولێر و سۆران بكرێت، به‌وپێیه‌ى له ته‌واوى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى ته‌ندروستى كه‌موكوڕی له‌و پسپۆڕیانه هه‌یه.
دوێنێ لیژنەی دابەشکردنی پزیشکان لە هەر سێ بەڕێوەبەرایەتیەکانی گشتی تەندروستی هەولێر، سۆران و کۆیە کۆبۆووە و باسیان لە میکانزم و تاوتوێکردن و چۆنیەتی دابەشکردنی پزیشکان لەگەڵ رێکاری کارگێڕی گواستنەوەیان لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیەکان كرا.
د. شێروان جه‌لال، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه، به 964ـى وت، وه‌كو ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى كۆیه ده‌مێكه كه‌موكوڕییان له نه‌بوونى پزیشكى پسپۆڕ دا هه‌یه.
وتیشی “ته‌واوى ئه‌و پزیشكانه‌ى دابه‌ش ده‌كرێن، هه‌موویان دامه‌زراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تا ئێستا نازانن چه‌ند پزیشك به‌ر ته‌ندروستى كۆیه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنیان دراوه.