لە سلێمانی

یادی لەدایکبوونی زەردەشت بەرز راگیرا

964
دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری زەردەشتیەکان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە پەیڕەوکارانی ئاینەکە بەڕێوەچوو.

ئاسرەوان قادرۆک لە پەرستگای زەردەشتیانی کوردستان بە 964ـی وت، ئاینی زەردەشتی لە نەورۆزدا چەند جەژنێکیان هەیە، جەژنی چوار شەممە سورە هەفتەیەک پێش نەورۆز و جەژنی نەورۆز و جەژنی سەیرانەکان و 13 بەدەر و جەژنی شەشی خاکەلێوەیان هەیە کە یادی لەدایکبونی زەردەشتە.

باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ سەرای زەردەشتیانی کوردستان کۆبوونەتەوە و رۆژەکە پیرۆز دەکەن، مەراسیمە ئاینیەکانیان پەیڕەو دەکەن.

ئەوەی خستەڕوو، لەو یادەدا شیرینی دەبەخشنەوە هەر لە کۆنەوە تا ئێستا، لە سەرجەم پێکهاتە ئاینیەکان بانگهێشتکراون بۆ ئەو یادە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی