ئه‌مڕۆ گردبوونه‌وه
دوكاندارانی داون تاون داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
دوكاندارانی بازاڕی داون تاون له هه‌ولێر له بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری مێزی ده‌ستگێر و هه‌رزانفرۆشه‌كان له پێش بازاڕه‌كه ناڕازین، ئه‌وان داوای لابردنی مێزه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بازاڕی ئه‌وانیان نه‌هێشتووه.
دوكاندارانی داون تاون داوا ده‌كه‌ن مێزه‌كانی پێش بازاڕه‌كه هه‌ڵبگیرێت، چونكه پێیان وایه هه‌رزانفرۆشن و بازاڕی ئه‌وانیان نه‌هێشتووه، له كاتێكدا ئه‌مان كرێیه‌كی زۆر و پاره‌ی خزمه‌تگوزارییش ده‌ده‌ن.
دوكاندارێكی بازاڕه‌كه داوا ده‌كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ده‌ڵێت تا ئێستا به كه‌س چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا