15 ساڵه له‌كار كه‌وتووه
دوو وه‌زاره‌ت و په‌یمانگەیه‌ك پڕۆژه‌ى (كارۆئاوی)ـه‌كه‌ى ناوپردان چاكده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندى ناوپردان پڕۆژه‌یه‌كی كارۆئاوى هه‌یه ماوه‌ى 15 ساڵه له‌كاركه‌وتووه، پێشتر به‌ڵێندرا چاكبكرێته‌وه، به‌ڵام نه‌كرا، ئێستاش دوو وه‌زاره‌ت و په‌یمانگەیه‌ك كار بۆ چاككردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن.
تیمێک لە وەزارەته‌كانی کشتوکاڵ و کارەباى هه‌رێم و پەیمانگەی داهێنانی کوردستان، سه‌ردانى ئه‌م گونده‌یان كرد‌و به‌ڵێنیاندا كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه و فراوانكردنى پڕۆژه‌كه بكه‌ن.
پڕۆژه‌كه له ساڵى 1992 ـه‌وه به سوود وه‌رگرتن له ئاوى رووبار‌ى پاسان دروستكراوه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سێ ئەمپێر كاره‌باى بۆ 100 ماڵى ئه‌و گونده دابین ده‌كرد، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2009 له‌كاركه‌وتووه، تا ئێستا چاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
شه‌ماڵ ناوپردانى دانیشتووى ئه‌و گونده، به 964ـى وت، دوێنێ ئه‌م تیمه سه‌ردانى پڕۆژه‌ى گونده‌كه‌یانى كردووه و به‌ڵێنیان داوه به‌كار بخرێته‌وه.
وتیشی “پێشتر به‌ڵێن درابوو بۆمان چاكبكرێته‌وه، پاره‌شی بۆ ته‌رخان كرابوو، به‌ڵام نازانین بۆچی چاكنه‌كرایه‌وه”.
پێشتر سواره ئه‌كره‌م، قایمقامی پێشووى قه‌زاى چۆمان، بۆ 964 دووپاتى كردبووه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێت ئه‌و پڕۆژه‌یه زیندووبكرێته‌وه زیاتر پشت به وزه‌ى كاره‌باى خۆماڵى ببه‌ستین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردبوو كه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران گفتوگۆى ئه‌و بابه‌ته‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێت ده‌رخسته بۆ پێداویستییه‌كانى ئه‌و پڕۆژانه بكرێت و بودجه‌یان بۆ دابین بكرێت.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى ئیداره‌ى سۆرانه‌وه كرد، به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوو.
964 ده‌زانێت، له سنوورى قه‌زاى چۆمان له شه‌ش گوند پڕۆژه‌ی كارۆئاوی هه‌یه، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا له گونده‌كانى كه‌وه‌رته و ئازادى ئه‌و پڕۆژه‌یه كار ده‌كات و له گونده‌كانى ناوپردان، خۆشكان، ناوه‌ند و پردى گه‌ڵاڵه ئه‌و پڕۆژانه هه‌ریه‌كه و به‌هۆى گرفتێكه‌وه له‌كاركه‌وتوون.