پارکێکی دهۆک دەبێتە ژووانگەی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ

964+

هەژین فەتاح – دهۆک

پارکی نەورۆز کە دەکەوێتە ناوەندی شاری دهۆک، بووەتە شوێنی پەیداکردنی بژێوی رۆژانە بۆ چەندین کەس و ژمارەیەکی زۆر سەردانیکەری هەیە.

نەشئەت قادر، دەرچووێکی کۆلێژی زمانە سەرەڕای بەدەستهێنانی بڕوانامە، بەڵام دانەمەزراوە و دەڵێت: گیانێکی بەو پارکەیە و لەوێ بووە بە وێنەگر.

“بەهۆی نەبونی دەرفەتی دامەزراندن کاری فۆتۆگرافەریم هەڵبژارد و هاتمە ئێرە، چونکە سەردانیکەری زۆرە،” نەشئەت قادر بە 964+ی وت.

هەر کەسێک لەم پارکە شت بفرۆشێت فرۆشی باش دەبێت، هەکار محەمەد ماوەی پێنج ساڵە لەوێ کار دەکات، ئەو دەڵێت خەڵک خواردن لە من دەکڕن و دەیدەن بە کۆترەکانی پارکەکە.

“خەڵک دەیانەوێت کۆترەکان لێیان نزیک ببنەوە، بۆیە لای من خواردنیان بۆ دەکڕن،” هەکار محەمەد بە 964+ی وت.

خدر قەیس کاسبکارێکی دیکەی نێو پارکەکەیە، خواردنێکی جیاوازی هێناوە و لەوێ دەیفرۆشێت، ئەو بە 964+ی وت “پارکەکە شوێنێکی ئارامە و خەڵکێکی زۆر سەردانیدەکەن و ئەو خواردنە جیاوازەی لێدەکڕن.