داوا دەکات بچن بە هانایەوە

بەم سەرمایە پیاوێک لەسەر شۆستەکانی ئیسکان رۆژ دەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە شەقامی ئیسکانی هەولێر پیاوێکی لێقەوماو هەیە کە بەم کەشە ساردو نالەبارە شوێنی مانەوەی نییە و لەسەر شۆستەی شەقامەکە دەخەوێت.

پیاوەکە خاوەن پێداویستی تایبەتەو لە عەرەبانەکەی دادەبەزێت و بە خۆ خشاندن دەگاتە ئەو شوێنەی لێی دەمێنێتەوە، بەڵام شوێنێکی تەڕ و سارد و نسرم.

یەکێک لە ئەندامانی تیمی 964 ئەو پیاوەی کەوتە پێش چاوو ڤیدیۆیەکی لێ تۆمارکرد.

پیاوەکە دەڵێت بە هۆی نەدارییەوە لەوێ ماوەتەوەو هیچ شوێنێکی نییە و منداڵەکانیشی لای براکەی جێهێشتووە، دەشڵێ ”شەوی بارانە زۆرەکە هەر لەبەر باران ماوەتەوەو هەموو گیانی تەڕبووە” داوا دەکات بچن بە هانایەوە.