قەرزی ساڵی پارە

سبەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو قەرزەی بە‌غدا بە هەرێمی داوە کۆدەبێتەوە

964+

فەهمی نەبی

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی بێت، سبەی دووشەممە، دادگا دانیشتنێکی دواخراوی هەیە سەبارەت بەو قەرزەی ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق بە سێ بەش بۆ هەرێمی کوردستانی نارد.

یەکێک لەو کەیسانەی دادگا گفتوگۆی لەسەر دەکات سکاڵایەکی پەرلەمانتار مستەفا سەند پەرلەمانتاری سەربەخۆی پارێزگای بەسرەیە.

دەقی سکاڵاکە لەسەر پێدانی قەرزی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار وەک قەرز بە هەرێمی کوردستان، لەلایەن حکومەتی عێراقیە، کە ئەو کات بەبڕیاری ژمارە 23520 حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی ئەو بڕە پارەیەی دا.

لە 17.9.2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و هەرێم رێککەوتن لەسەر ناردنی موچەی سێ مانگی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەی قەرزکە بۆ هەر مانگێک 700 ملیار دینار دیاریکرا بۆ موچه‌ی سێ مانگی 7 و 8 و 9ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.

سکاڵاکە لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی تۆمارکراوە، دواجار دانیشتنەکە دواخرابوو 18.2.2024 بوو، بڕیارە بەیانی 25.3.2024 جارێکی دادگا لەسەر سکاڵاکە کۆببێتەوە.

دادگای فیدڕاڵی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەبار...

دادگای فیدڕاڵی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەبارەت موچەی فەرمانبەران دەکاتەوە