وەزارەتی پەروەردە بڕیایدا
لە مانگی رەمەزاندا هەر وانەیەک 10 خولەک کەمدەبێتەوە
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لە مانگی رەمەزاندا ئاسانکاری تەواو بۆ پەروەردەکاران و مامۆستایانی قوتابخانەکان بکرێت، بەجۆرێک هەر وانەیەک 10 خولەکی لێ کەمدەبێتەوە.
بڕیارەکە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومییە، هەر وانەیەک تەنیا 30 خولەک دەبێت و بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بۆ مامۆستایانی ژن بکەن، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە.
سەبارەت بە قوتابخانەکانی ئێواران (مسائي) وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە، بەهەمان شێوە هەر وانەیەک 10 خولەک کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی رێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدرێتە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان.