زیاتر لە 40 کەس کوژراون

داعش هێرشە چەکدارییەکەى مۆسکۆى لە ئەستۆ گرت

964+

وریا فەتاح

رێکخراوى داعش بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەکەى ئەمشەوى سەر هۆڵى کۆنسێرتەکانى نزیک لە مۆسکۆى لە ئەستۆ گرت کە تێیدا لانیکەم 40 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەسى دیکەش بریندار بوون.

رێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکى کورتدا کە لە چەناڵى تێلیگرامى خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، بەرپرسیارێتى هێرشە چەکدارییەکەى ئەمشەوی رووسیایان لە ئەستۆ گرتووە، بەبێ ئەوەى هیچ بەڵگەیەک بخەنەڕوو کە پشتڕاستى بکاتەوە کە ئەوان کردەکەیان ئەنجامداوە.

بەپێى قسەى گۆردن کۆرێرا، پەیامنێرى بى بى سى، پێشتریش گروپەکە لە رابردوودا هێرشى هاوشێوەیان خستووەتە ئەستۆى خۆیان بەبێ ئەوەى ئەوان ئەنجامیان دابێت یان پەیوەندیان پێوە هەبووبێت.

رۆژى 7ـى ئەم مانگە، دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا بڵاوى کردبوویەوە کە رێگریان لە هێرشێکى سەر کەنیسەیەک لە مۆسکۆ گرتووە کە لەلایەن داعشەوە پلانى بۆ داڕێژرابوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر هۆڵى کۆنسێرتەکان لەشاری کرۆکۆسى نزیک مۆسکۆى پایتەختى روسیا.

هێرشەکە لەلایەن گروپێکى چەکدارییەوە ئەنجامدراوە کە لە سێ بۆ پێنج کەس پێکهاتوون و تەقەیان لە ئامادەبووانى ناو هۆڵەکە کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا هۆڵەکە ئاگرت و داڕما.

هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر هۆڵى کۆنسێرتەکان لە شارێکی ر...

هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر هۆڵى کۆنسێرتەکان لە شارێکی روسیا