چی لێدەکرێت؟

لە بازیان رۆژانە زیاتر لە 20 تۆن خۆڵ و خاشاک فڕێ دەدەرێت

964+

پێشەوا محەمەد

لە سنووری شارەوانیی بازیان رۆژانە زیاتر لە 20 تۆن خۆڵ و خاشاک فڕێدەدرێت و سەرۆکی شارەوانییەکەی دەڵێت، پاشماوەی سنوورەکە لە ناحیەی تەکییە بە شێوەی تەندروست لەناودەبرێت.

شارەوانییەکە ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتێکی پاککردنەوەی سنوورەکەی راگەیاندووە و تەواوی شەقام و کۆڵان و ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکان پاک دەکەنەوە.

نەوزاد جەلال، سەرۆکی شارەوانیی بازیان بە 964ـی وت، “کۆمپانیای پاککەرەوە خۆڵ و خاشاکی بازیان لە ناحییەی تەکییە دەخاتە ژێر خۆڵ و بە ئامادەبوونی نوێنەری شارەوانی لەناودەبرێت”.

وتیشی، “هەموو رۆژانێک خۆڵ و خاشاک لە کۆڵانەکان کۆدەکرێتەوە و ناوبەناویش هەڵمەتی گشتیی پاککردنەوەی سەرجەم شەقام و شوێنە گشتییەکان رادەگەیەنین تا سنوورەکە بە پاکی و جوانی بهێڵینەوە”.

سنووری شارەوانیی بازیان نزیکەی نۆ هەزار ماڵی تێدایە، جگە لە نزیکەی چوار هەزار خانووی پلاستیکی کشتوکاڵی و سەرجەمیان رۆژانە خۆڵ و پاشـاوەیان هەیە.

لە بازیان هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاو کرا

لە بازیان هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاو کرا