بۆ کاتی روودانی کارەسات

فریاکەوتنی سلێمانی دوو ژمارەی نوێی مۆبایلی بڵاوکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی دوو ژمارەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن بێجگە لە ژمارە 122، بە دوو ژمارەی مۆبایلی دیکە لە کاتی هەر رووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندیمان پێوە بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.3.2024، لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی دەڵێت، “لە كاتی رووداو و كارەسات و نەخۆشییە كتوپڕەكاندا دەتوانن بێجگە لە ژمارە تەلەفۆنی 122 هەردوو ژمارە مۆبایلی (07701949090 یان 07701947171)”.

دەشڵێت، پەیوەندیکردن بە ژمارانەوە بێبەرامبەرە و 24 كاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتییاندایە تاوەكو ئەمبوڵانس و تیمی تایبەت بەزووترین كات بگەنە شوێنی داوکراو.

بڵاوکردنەوەی ئەو دوو ژمارە نوێیە هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگەکانی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی کە بڕیارە تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەو بەتایبەت لە شەقامی سالم بەردەوامبێت.

شەقامی سالم بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت

شەقامی سالم بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت