پێشهاتی نوێ… بریكاری مێسی له‌ سعوودیه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

پێشهاتی نوێ له‌ پرۆسەی گواستنەوەی لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی، یاریزانی پاریس سانجێرمان بۆ ریزەکانی یانەی هیلالی سعوودییان ئاشکرا کرا، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بریكاری مێسی له‌ ریازه‌.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرای كردووه‌، خۆرخیی باوکی لیۆنێل مێسی، كه‌ بریكاری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌یه‌تی، لە ریازە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانه‌ی هیلال سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیکردنی کوڕەکەی بە یانه‌ سعوودییه‌كه‌ به‌ گرێبەستێکی خه‌یاڵی، كه‌ ده‌گاته‌ 245 ملیۆن پاوەند.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی بەوە کردووە، پێداگریی یانه‌ی هیلال بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی، رەنگە یانه‌ی پاریس سانجێرمان بێهیوا بكات له‌وه‌ی بتوانێت گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ نوێبكاته‌وه‌.

مێسی له‌ هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت

مێسی له‌ هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت، كه‌ دوو وه‌رز له‌وێدا یاریی ده‌كات.

ده‌یلی مه‌یل ده‌ڵێت، گرێبه‌ستی هیلال له‌گه‌ڵ مێسی، له‌ گرێبه‌ستی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ گه‌وره‌تر ده‌بێت، كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ به‌ 200 ملیۆن یۆرۆ چووه‌ ریزه‌كانی نه‌سڕی سعوودییه‌وه‌.

ڕۆژنامەکە باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌، چوونی مێسی بۆ سعوودیه‌، وەرچەرخانێکی دیکە دەبێت له‌ ركابه‌ریی نێوان هه‌ردوو یاریزان له‌ دنیای تۆپی پێدا، كه‌ زیاتری 15 ساڵه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.