25 ئایفۆن و نزیکەى 6 ملیۆن دیناریان دزیبوو
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنى باندێکی دزیکردنى راگەیاند
964+
وریا فەتاح
ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى باندێکى دزیکردنى راگەیاند کە لە پێشەنگایەکى فرۆشتنى مۆبایل ژمارەیەک مۆبایل و بڕە پارەیەکى زۆریان دزیبوو.
ئاسایشى سلێمانى بڵاوى کردەوە، شەوى 18.2.2024، لە گەڕەکی بەختيارى، بە بڕى 5 ملیۆن و 500 هەزار دینار و 25 مۆبایلى جۆرى ئایفۆنى گرانبەها، دزی لە یەکێک لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن کرا.
دواى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، ئاسایش لە رۆژى 22.2.2024 تۆمەتبارانى رووداوەکەیان دەستگیرکردن، کە لە سێ کەس پێکهاتبوون.
وەک ئەوەى ئاسایش بڵاوى کردووەتەوە، تۆمەتباران بە ماددەی 443 بەبريارى دادوەر راگیراوان و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.