لە دهۆک
لافاو ماڵی دوو پێشمه‌رگه‌ی وێران كرد
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
به‌هۆی باران و لافاو له دهۆك، چه‌ند ماڵێك له گه‌ڕه‌كی به‌ڕۆشكێ، به تایبه‌تی ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر رووباری هیشكه‌ڕوو، ئاو چووه ماڵه‌كانیان، زیانی زیاتریش به دوو ماڵ كه‌وت، كه ماڵی دوو پیشمه‌رگه‌ن.
هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه بۆ 964 قسه‌یان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه دا، خێزان و منداڵه‌كانیان ده‌رباز كرد، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌هێزیی ئاو و لافاوه‌كه ماڵه‌كانیان بۆ نه‌پارێزراو و شتێكی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.
باران و لافاو ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی چڕ شاری دهۆكی گرته‌وه و به هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، كه دوو هاوڵاتی عه‌ره‌ب بوون، هه‌روه‌ها 10 كه‌سیش له مردن رزگار كران، كه هه‌ندێكیان له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه رزگار كران.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا