پێنج کەسن

ئاسایشی راپەڕین باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد

964+

فەهمی نەبی

ئاسایشی راپەڕین رایگەیاندووە، توانیویانە پێنج تۆمەتباری مادەی هۆشبەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەستگیربکەن.

بەپێی راگەیەنراوەکەی ئاسایش بێت، ئەو باندە لە 3.3.2024 دەستگیرکراون.

ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون، بڕی پێنج کیلۆ و 892 گرام مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ و حەشیشیان لابووە.

پێنج تۆمەتبارەکە دوو ئۆتۆمبێلیان بۆ گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان بەکارهێناوە کە هیچ سەرەتایەکیان نەبووە.

ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، ئەو تۆمەتبارانە بەپێی مادەی 26ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

دەستگیرکردنی ئەم باندە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، توانیویانه‌ 14 تۆمەتبار بە 23 کیلۆگرام دەستگیربکەن، کە بەڕێوەبەرایەتییەکە بە مەترسیدارترین تۆڕی بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر ناوی بردوون.

لەنێوان کەرکوک و سلێمانی بازرگانیان بە مادەی هۆشبەر کر...

لەنێوان کەرکوک و سلێمانی بازرگانیان بە مادەی هۆشبەر کردووە