کەرکوک
دەهۆڵ و زوڕنا لە بردنەوەی یاری سینی و زەرف رۆڵ دەگێڕێ
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە کەرکوک بردنەوەی یاری سینی و زەرف، ململانێ و رکابەرییەکی سەختی لەسەرە، هەر ئەوەندە نییە بگرە بە دەهۆڵ و زوڕناوە کەشی یارییەکە ئەوەندەی دیکە گەرمە، ئەمە نەریتی بەشێک لە کەرکوکییەکانە بۆ شەوانی رەمەزان.
یاری سینی و زەرف، کە یەکێکە لە یارییە میللییەکانی شارەکە، شەوانە لە پاش کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان، دانیشتووانی شارەکە لە مانگی رەمەزاندا لە زیاتر لە 10 شوێنی پارێزگاکە کۆدەبنەوە و رکابەری بۆ بردنەوە دەکەن.
رکابەرییەکە بۆ دۆزینەوەی زارە، لە ناو 11 زەرفدا، هەر سێ کەس و تیمێک پێکدەهێنن، ئەم یارییە زیاتر لە مانگی رەمەزان ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی خەڵک لە نوێژی خەوتنان لە مزگەوت هاتنەوە، تاوەکو نزیک پارشێو بۆ یاری سینی و زەرف دەمێننەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا