نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار - وێنە: پەیجی نەخۆشخانەکە لە فەیسبووک
لە کەلار
کەسوکاری نەخۆشێک دوو کارمەندی نەخۆشخانە بریندار دەکەن
توانا نەقی
کەسوکاری نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار لەگەڵ دوو کارمەندی ئیدارە دەبێت بە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا دوو کارمەندەکە بریندار دەکەن.
ئەمشەوی یەکشەممە پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەسوکاری نەخۆشەکە دووگەنجن و برای یەکترن، پەلاماری دووکارمەندی بەشی ئیدارەی نەخۆشخانەکەیان داوە و برینداریان کردوون.
دەشڵێت، دوو کارمەندەکە سکاڵایان لای پۆلیس تۆمارکردووە و دوو گەنجەکە دەسگیر کراون.
ئێستا هەریەک لە تۆمەتباران (ه، م، ش) لە دایکبووی 2005 و (ه، م، ش) لە دایکبووی 1994 بە پێی مادەی 229 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون.