دیمه‌نێكی كاتى دانانى سستمه‌كه له گوندێكى ناحیه‌ى پیران سه‌ر به مێرگه‌سۆر... وێنه: ناحیه‌ى پیران
ئه‌و گوندانه‌ى بێ مۆلیده‌ن
كاره‌باى وزه‌ى خۆر بۆ به‌شێك لە گونده‌كانى مێرگه‌سۆر جێبه‌جێده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌ى دروستكردنى سستمى كاره‌با له وزه‌ى خۆر، بۆ به‌شێك له گونده‌كانى سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر جێبه‌جێ ده‌كرێت و كاره‌باى سۆرانیش ده‌ڵێت، زیاتر بۆ ئه‌و گوندانه‌یه كه كاره‌باى مۆلیده‌یان نییه.
سیستەمه‌كه پێی ده‌ڵێن Solar Panel لەرێگه ئامێرى تایبه‌ته‌وه كاره‌با له وزەی خۆر دروست ده‌كات و ئه‌م سستمه‌ش به دۆستى ژینگه ناسراوه.
ئه‌رده‌وان ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م سستمه‌یان له چه‌ند گوندێكی سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر داناوه و سه‌ركه‌وتوو بووه.
وتیشی “بۆ ئه‌و گوندانه جێبه‌جێده‌كرێت كه كاره‌باى مۆلیده‌یان نییه”.
تا ئێستا ئه‌و سستمه له گونده‌كانى بندەر و ئێنەمسید له سنوورى ناحیه‌ى پیرانى سه‌ر به مێرگه‌سۆر و چەند گوندێکی دیکە جێبه‌جێكراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ى ئه‌م سستمه‌وه هه‌ر ماڵێك نزیكه‌ى شه‌ش ئه‌مپێر كاره‌باى پێده‌درێت و له چه‌ند كاتێكی جیاوازیشدا كارى نیشتمانیشیان پێده‌درێتەوە.
ئەوەشی ره‌تكرده‌وه كه هه‌مان سستم بۆ ته‌واوى گونده‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ده‌ڵێت “خه‌رجییه‌كی زۆرى پێویسته”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سۆران بودجه‌ى دانانى ئه‌م سستمه له لایه‌ن ئیداره‌ى سۆرانه‌وه ته‌رخانكراوه و بڕێكی كه‌می پاره‌ش له خه‌ڵكی گونده‌كان وه‌رده‌گیرێت.