لە کوێوە بۆ کوێ؟

بەشێکی شەقامێکی سەرەکی کەلار سبەینێ دادەخرێت

964+

توانا نەقی

لە سبەینێ دووشەممەوە سایدێکی شەقامێکی سەرەکی ناو کەلار کە بە شەقامی کەلار – کفری ناسراوە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە دادەخرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەنەوە لە سبەینێوە یەک سایدی شەقامی کەلار کفری کە دەکەوێتە ناو کەلارەوە دادەخرێت.

دەشڵێت، داخستنەکە لە چوارڕیانی ناوچەی پیشەسازی تاوەکو بەردەم بینای ئیدارەی گەرمیان دەبیێت.

شارەوانی دەڵێت، شەقامەکە نۆژەندەکەنەوە و پێشتریش بەشێکی تری هەمان شەقام نۆژەنکرایەوە، شۆفێران دەتوانن سایدی دووەمی شەقامەکە بەکار بهێنن.

سایدی دووەمی شەقامی بازاڕی کەلار دادەخرێت

سایدی دووەمی شەقامی بازاڕی کەلار دادەخرێت